Erbil 31°C چوارشەممە 19 ئاب 21:23

وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاری لە خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەکات

100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تاقیکردنەوەکان و ساڵنامەی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوێکی فەرمیدا کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی کردووە، گۆڕانکاری لە خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی نووسراوەکە کە ئەمڕۆ 2026/8/19 دەرچووە، بە بۆنەی پشووی فەرمیی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 2026/8/25، هیچ تاقیکردنەوەیەک لەو ڕۆژەدا ئەنجام نادرێت. پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان بۆ سەرجەم بەشەکانی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان، بەم شێوەیەی خوارەوە گۆڕانکارییان تێدا کراوە:

ئەو بابەتانەی بڕیاربوو ڕۆژی سێشەممە 2026/8/25 تاقیکردنەوەیان تێدا بکرێت، دواخراون بۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 2026/8/27. هەوەها ئەو بابەتانەی بڕیاربوو ڕۆژی پێنجشەممە 2026/8/27 تاقیکردنەوەیان تێدا بکرێت، دواخراون بۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 2026/8/30.

ئەم بڕیارە بە مەبەستی ڕەچاوکردنی پشووی فەرمی و کارئاسانی بۆ قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دراوە و دوای پشووەکە تاقیکردنەوەکان بە هەمان ڕیزبەندی پێشوو بەردەوام دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.