وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا 2 دیپلۆماتکاری ئێرانی لە پاریس دەردەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی ئاب ژان نوێل بارۆن وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نووسیویەتی: ڕێک لەبەر ئەوەی فەرەنسا لە تەنیشت گەلی ئێران وەستاوە و پشتگیری لە هونەرمەندان، زانایان و توێژەرانی دەکات، 2 دیپلۆماتکاری فەرەنسی لە 19ـی تەمموزدا بە شێوەیەکی نایاسایی و بە ئەنقەست هێرشیان کرایە سەر.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جەختی لەوە کردەوە کە پێشتر ڕایگەیاندبوو ئەم کردەوە قبووڵنەکراوە بێ وەڵام نابێت، گوتیشی: وەڵامەکە درایەوە و 2 دیپلۆماتکاری ئێرانی لە فەرەنسا دەردەکرێن.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، بارۆن ئاماژەی بەوە کرد کە گەلی ئێران قوربانیی سەرەکیی ئەم قۆناغە پڕ لە گرژییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، کە بە گوتەی ئەو لە نێوان سەرکوتکردنی خوێناوی خۆپیشاندانەکانی کانوونی دووەمی 2026 و بۆردومانەکاندا گیریان خواردووە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.