سەرچاوەیەکی دادوەری لە بەغدا ڕایگەیاند کە بڕیارێکی دادوەری بۆ دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری گواستنەوە و ئەفسەری ئۆپەراسیۆنە فڕۆکەوانییەکان دەرچووە.
زیا جەعفەر دادوەری لێکۆڵینەوە لە دادگای تاوانەکانی گەندەڵی عێراق، فەرمانی ڕاگرتنی بۆ ئەو دوو بەرپرسە دەرکردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد و پێویست لەگەڵیاندا سەبارەت بە دۆسیەی ڕاگرتنی فڕۆکەیەک و گەرانەوەی.
ڕووداوەی ڕاگرتنی فڕۆکەکە بەمشێوەیە بووە: شهوی چوارشهممهی ههفتهی رابردوو پەرلەمانتارێكی ئافرەت داوا لە بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری گواستنەوەی عێراق دەكات فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر ناچار بكات بگەڕێتەوە بەغدا دوای ئەوەی ماوەیەک لەسەر هەڵسانی تێپەڕی بوو و بەرەو ئەستەنبۆڵ بهڕێ كهوتبوو، بەهۆی ئەوەی فڕۆكەكە كچێكی ئەو ئافرەتە پەرلەمانتارەی تێدا بووە و دایكی هەوڵی داوە رێگری بكات بەرەو ئەستەنبۆڵ گەشت بكات.
بۆیە بەڕێوەبەرهكهی نووسینگەی وەزیری گواستنەوەی عێراق فەرمانی بە فڕۆكەوانەكان كردبوو دەستبەجێ و راستەوخۆ بگەڕێنەوە و لە فڕۆكەخانەی بەغدا بنیشنەوە.
دوای ئەم رووداوە و دروستبوونی ناڕەزایەتی، رۆژی پێنجشهممهی ههفتهی رابردوو وەزیری گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ بڕیاری دابوو بەڕێوەبەری نووسینگەكەی سزا بدات و لە كارەكەی دوور بخاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.