حکوومەتی سووریا ڕایگەیاند، کە وەفدێکی پسپۆڕ لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی (IAEA) سەردانی بنکەیەکی دیاریکراویان کردووە کە ماددەی ئەتۆمیی تێدایە. بەپێی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکان، پشکنەرەکان توانیویانە نموونەی جیاواز لەو شوێنە کۆبکەنەوە تاوەکو لێکۆڵینەوەی تاقیگەیی وردیان بۆ ئەنجام بدەن.
ئەم سەردانەی ئاژانسەکە لە کاتێکدایە کە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ چاودێریکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چڕتر بوونەتەوە. دیمەشق ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی وڵاتەکەیاندایە لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ دڵنیابوونەوە لە پابەندبوون بە پرەنسیپەکانی بەکارهێنانی ئاشتییانەی وزەی ئەتۆمی.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، ڕێگەدان بە پشکنەرانی نێودەوڵەتی بۆ کۆکردنەوەی نموونە لە بنکە هەستیارەکان، نیشانەی هەوڵەکانی سووریایە بۆ پیشاندانی "شەفافیەت" و کەمکردنەوەی ئەو گومانانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە هەبوون. تاوەکو ئێستا ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئەنجامی سەرەتایی پشکنینەکانی بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.