Erbil 31°C چوارشەممە 19 ئاب 12:21

ترەمپ نکوڵی لە بوونی هەر جۆرە گفتوگۆیەک لەگەڵ ئێران دەکات

Kurdistan Ahmed
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە لێدوانێکی کتوپڕدا ڕایگەیاند، کە لە ئێستادا هیچ جۆرە گفتوگۆیەکی بەردەوام یان پلانی بۆ داڕێژراو لە نێوان واشنتن و تاراندا بوونی نییە.

ئەم لێدوانەی ترەمپ تەواو پێچەوانەی ئەو ئاماژە گەشبینانەیەیە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەبارەی پێشکەوتنی دانوستانەکانەوە بڵاوکرابوونەوە.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە هیچ کۆبوونەوەیەکی نزیک لە ئەجێندای حکوومەتەکەیدا نییە بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی. ئەم هەڵوێستە نوێیەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە پێشتر وتبووی گفتوگۆکان "زۆر بە باشی" بەڕێوە دەچن، بەڵام وا دیارە بنبەستبوونی دانوستانەکان لەسەر گەرووی هورمز و مەرجەکانی ئەمریکا، جارێکی تر زمانی دیپلۆماسیی واشنتنی توند کردووەتەوە.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم لێدوانە نیشانەی شکستی هەوڵەکانی ناوبژیوانییە، یان توندکردنەوەی فشارەکانە تاوەکو ئێران ناچار بە پاشەکشەی زیاتر بکرێت. ئەم پەرەسەندنە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە چاوەڕێی کۆتاییهاتنی ئەو مۆڵەتە 48 کاتژمێرییە بوو کە ترەمپ بۆ گەیشتن بە ئەنجام دیاریی کردبوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.