دوو په‌رله‌منتاری مه‌سیحی له په‌رله‌مانی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به توندی هێرشه درۆنییه‌كان بۆ سه‌ر نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن و داوای لێكۆلینه‌وه‌ی توند له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه..
هەوڵی بە ئامانجکردنی نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمام لە هەولێر لەلایەن ئێرانەوە، پێشهاتەیەکی مەترسیدارە و دەستدرێژییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە دەستووری، یاسایی و ئەمنییەکانی.
بە توندی ئەم پێشێلکارییە مەترسیدارە سەرکۆنە دەکەین، داواکارین ڕێز لە سەروەری هەرێمی کوردستان، دامەزراوەکان، کەسایەتییەکان و هاووڵاتییەکانی بگیرێت.
جەخت لەوە دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان لایەن نییە لە ئەم ناکۆکیە و لە هیچ شەڕ و ملمەلانێیەکی تر لە ناوچەدا.
پەرلەمانتاران
رامی نوری سیاوش
د. جیمس حسدو هیدو
له په‌رله‌مانی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.