Erbil 31°C دووشەممە 17 ئاب 21:09

ڕاگەيەنراوێک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە

100%

نێچیرڤان بارزانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کرانە سەر پیرمام و نووسینگەی سەرۆک وەزیرانیان کردە ئامانج.

ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی ئاب، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕیگەیاند: بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی ئاژانسی پاراستنيان کردە ئامانج. ئەم ھێرشانە بە تەواوی ڕەتکراوە و پەرەسەندنی مەترسيدارن.

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕاشیگەیاند، داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکەین بەرپرسیاریەتی و پابەندیی دەستووریی خۆی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات جێبەجێ بکات بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەم دەستدرێژییانە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دا هاتووە: پاراستنی سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشە و ھەمووان دەبێ کار بۆ ئارامکردنەوە و نەھێشتنی گرژییەکان بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.