دەستەی دەستپاكی عێراق ئاشكرای كرد، بە تۆمەتی گەندەڵی و دەستكەوتی سامان و سەرمایەی ناڕەوا، بڕیاری زیاندانیكردن بۆ عەمار جەبر خەلیل پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین دەرچوو.
لە راگەیەنراوێكی دەستەكە كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاو كراوەتەوە، هاتووە: دادگای ناوەندیی تاوانەکانی نەهێشتنی گەندەڵی بەبێ ئامادەبوونی تۆمەتبار، بڕیاری زیندانیكردنی 7 ساڵی بۆ عەمار جەبر خەلیل عەبدولحەمید پارێزگاری پێشووی سەلاحەدین دەرکرد.
جگە لە زیندانی، دادگە هەروەها سزای پێبژاردنی بۆ پارێزگاری پێشووی سەلاحەدین بە بڕی زیاتر لە 1 ملیار و 728 ملیۆن دینار دەركرد.
ئەمە جگە لە دەستبەسەرداگرتنی تەواوی موڵك و ماڵی گواستراوە و نەگواستراوەی تۆمەتبار و هاوسەر و كوڕەكەیان.
جەختیش كراوەتەوە كە لە کاتی دەستگیرکردنی سزادراو و دوای تەواوبوونی ماوەی سزاکەی، ئازاد ناکرێت تاوەکو تەواوی ئەو پارانە نەگەڕێنێتەوە كە بەشێوەی ناڕەوا دەستی كەوتووە لەگەڵ غەرامەکردنیشی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.