ئه‌مڕۆ یەکشەممە 16ی ئاب، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر لەگەڵ جارێد کوشنەر، نێردەی سەرۆکایەتی ئەمەریکا سەبارەت بە جێبەجێکردنی پلانی ئاگربەست لە غەززە كۆبوونه‌وه. ئه‌وه‌ش دوای ماوەیەکی کەم لە کۆبوونەوەی شاندێکی حەماس لەگەڵ بەرپرسی هەواڵگری گشتی میسر.
ئاژانسی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، له دیداری نێوان سیسی و کوشنەر، باس لە پێشهاتەکانی پرسی فەلەستین کراوه، کە تیایدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه كه پێویسته هەموو لایەنەکان پابەندبوونەکانیان به ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە جێبەجێ بکەن.
سەرۆکایەتی میسر له بەیاننامەیەکدا ورده‌كاری كۆبوونه‌وەكه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه میسر وه‌كو وڵاتی نێوه‌ندگیر له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بووه بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندنی ڕێككه‌وتنه‌كه.
سه‌رۆكایه‌تی میسر ئاشكرای كردووه: له‌گه‌ڵ شاندی حه‌ماس و نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا نەخشەڕێگای پلانی غه‌ززه تاوتوێ كراوه و جه‌خت له جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كان كراوه‌ته‌وه له لایه‌نی حه‌ماس و ئیسرائیل.
لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی میسری ڕەسمی بڵاویکردەوە، شاندی حەماس لەمیانی کۆبوونەوەکەدا پابەندبوونی بزووتنەوەکەیان بە تەواوکردنی پلانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە ئازارەکانی هاووڵاتییان و دەستپێکردنی ئاوەدانکردنەوە دووپاتکردەوە.
له ئێستادا بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پلانه 15 خاڵییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای ڕەتکردووه‌ته‌وه کە لەلایەن نیکۆلای ملادینۆڤ، نوێنەری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیەندرا بوو.
بەپێی ئەو پلانە حەماس ڕەزامەندی دەربڕیوه لەسەر ڕادەستکردنی چەکەکانی بە لیژنەیەکی نوێی فەلەستینی بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە لە بەرامبەر کشانەوەی وردە وردەی ئیسرائیل لە بەشێکی گەورەی کەرتی غەززەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.