Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 21:48

دەستەی دەستپاکی عێراق یاریدەدەری بەڕێوەبەری خانووبەرە لە تکریت دەستگیر دەکات

100%

یاریدەدەری بەڕێوەبەری خانووبەرەی لە تکریت دەستگیر کرا و دەستەی دەستپاکی عێراقیش دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دادگا بڕیار لەسەر داهاتووی دەدات.

ئەمڕۆ یەکشەممە دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاوی کردەوە کە "ئەفراح شەمەری" یاریدەدەری بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرەیان لە تکریت بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کردووە.

دەستەی دەستپاکی دەڵێت، دوای ئەوەی لێکۆڵینەوە لە یاریدەدەری بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرە کردووە، بۆمان دەرکەوتووە لەکاتی ئەرکەکەی کاری گەندەڵی کردووە و بەگوێرەی یاسا مامەڵەی نەکردووە.

سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد، لە ئێستادا رێکاری یاسایی بەرانبەر بە تۆمەتبارەکە گیراوەتەبەر و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی داهاتوودا بەگوێرەی یاسای عێراقی بە سزای خۆی بگەیەندرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.