Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 18:43

دهۆک.. دوای نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردن ڕێگەی ژمارەیەک گوند کرایەوە

100%

پارێزگاری دهۆک ڕێگەی ژمارەیەک گوندی کردەوە و ڕەزامەندی لەسەر نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ژمارەیەک ڕێگەی دیکە دەربڕی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی ئاب، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، بە ئامادەبوونی  د. نەوزاد عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بریندار حەیدەر، قایمقامی دهۆک و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی دامودەزگا خزمەتگوزارییەکان، ڕێگەی گوندی گەربەڕاسکێی لە دووڕیانی سیارەتیکا بە درێژاییی زیاتر لە 3 کیلۆمەتر کردەوە. 

لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا، هەردوو ڕێگەی گوندەکانی مجلمەختێ بە درێژاییی 1.7 کیلۆمەتر و زێوکەی عەبۆ بە درێژاییی 1.1 کیلۆمەتر لە سنووری ناحیەی مانگێشکێ کۆتایییان پێهاتووە و کەوتوونەتە خزمەتی گشتییەوە.

پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەکانی سەرۆک بارزانی بۆ خزمەتکردنی زیاتری هەموو ئەو گوندە تێکۆشەر و قوربانیدەرانە، هەروەها لەسەر ڕاسپاردە بەردەوامەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر داخوازییەکانی هاووڵاتییان لە ڕێگەی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی دروستکردنی ڕێگاوبان و دابینکردنی پێداویستییە خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان لە سەرجەم ناوچەکان بەردەوامن.

هاوکات پارێزگاری دهۆک لەسەر داواکاریی هاووڵاتییانی ژمارەیەک لە گوندەکانی ناوچەکە، ڕەزامەندیی نیشاندا لەسەر نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ئەو ڕێگەیەی کە لە دووڕیانی ئەلەکیشەوە بۆ دووڕیانی گوندی گەربەڕاسکێ و سنووری ئامێدی دەچێت. 

هەروەها ڕایگەیاند کە ڕێگەکە هاتوچۆی نێوان ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تا ئامێدی و ناوچەکانی دەوروبەری بەگشتی دەگرێتەوە و دەبێتە ڕێگەیەکی کورت و ئاسان بۆ هاتوچۆی سەدان گوندی ناوچەکە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.