دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی عێراق، وردەکاریی نوێی دەربارەی دەستگیرکردنی بریکاری وەزارەتی کارەبا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە دەست بەسەر بڕێکی
زۆر پارەی کاش و زێڕدا گیراوە.
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزێکی سەر بە دەستەی دەستپاکی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی (خالید غەزای عەتیە)، بریکاری وەزارەتی کارەبا بۆ کاروباری گواستنەوە و دابەشکردن و لەناو ماڵەکەی خۆیدا دەستگیریان کرد، ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکان بڵاوکرایەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی دەستەی دەستپاکی، لە ناو ماڵی بەرپرسە دەستگیرکراوەکەدا دەست بەسەر بڕی 9 ملیار دیناری عێراقی و 7 قاڵبی زێڕ (سەبیکە)دا گیراوە، کە وەک بەڵگەی تاوان لە دۆسیەی گەندەڵییەکەدا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.