عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیامێکدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی، کادیران و جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بەبۆنەی تێپەڕبوونی 80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئەو حیزبەدا.
عەلی زەیدی لە پەیامەکەیدا هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ پارتی خواست و ڕۆڵی ئەو حیزبەی لە مێژووی سیاسیی عێراقدا بەرز نرخاند.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەم یادە دەرفەتێکە بۆ بیرهێنانەوەی کاروانی سیاسیی پارتی و ئەو بەشدارییە کارایەی کە لە ژیانی نیشتمانیی وڵاتدا هەیبووە لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی تری عێراق.
عەلی زەیدی جەختی لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی کاری هاوبەش کردەوە تاوەکو بنەماکانی هاوبەشی لە نیشتماندا جێگیر بکرێن و سەقامگیریی وڵات زیاتر بپارێزرێت.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتی کردەوە کە ئامانجی سەرەکیی حکوومەتەکەی پاراستنی یەکپارچەیی و سەروەریی خاکی عێراقە. ناوبراو گوتی: "پێویستە هەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ بونیادنانی داهاتوویەک کە تێیدا تەواوی خواست و داواکارییەکانی هاوڵاتیان بەدی بێت."

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.