Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 18:43

ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای حزبوڵای لوبنانی راگەیاند

100%

سوپای ئیسرائیل (IDF)، بەیانی ئەمڕۆ شەممە (15ی ئابی 2026)، ڕایگەیاند کە لە هێرشێکی ئاسمانیدا توانیویانە فەرماندەیەکی باڵای یەکەی بژاردەی "ڕەزوان"ی سەر بە حزبوڵای لوبنانی لە ناو ببەن. ئەم هەنگاوە وەک وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بۆ ئەو هێرشانە وەسف کراوە کە حزبوڵا کردبوویە سەر هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچە ئەمنییەکاندا.

بەپێی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکەی سوپای ئیسرائیل، هێرشەکە دوێنێ لە ناوچەی "دێر ئەلزەهرانی" لە باشووری لوبنان ئەنجام دراوە و تێیدا "ئەبو حەسەن عەلائـ"، کە فەرماندەیەکی باڵای مەیدانیی یەکەی ڕەزوان بووە، کراوەتە ئامانج و کوژراوە. یەکەی ڕەزوان وەک هێزی بژاردە و "کۆماندۆ"ی حزبوڵا دادەنرێت کە بەرپرسیارە لە ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرەکان بۆ سەر سنوورەکانی ئیسرائیل.

چاودێرانی سەربازی ئاماژە بەوە دەکەن، کە بە ئامانجگرتنی سەرکردە مەیدانییەکانی یەکەی ڕەزوان، بەشێکە لە ستراتیژیی تەلئەڤیڤ بۆ لاوازکردنی توانای هێرشبەریی حیزبوڵڵا لە بەرەی باکوور. تاوەکو ئێستا  حیزبوڵا بە فەرمی کوژرانی ئەم فەرماندەیەی پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام ئەم جۆرە پێکدادانانە مەترسیی هەرەسهێنانی تەواوەتیی ئاگربەستە کاتییەکەی نێوان هەردوولا زیاتر دەکەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.