ئه‌مرۆ شەممە 15ی ئاب، جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان ڕایگەیاند، هەڵمەتەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری وڵاتەکەی پەیامێکی ڕوونه بۆ گۆڕینی ڕێڕەوی دانوستانه‌كان و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین، جه‌ختیشی له‌وه كردووه، له كاتێكدا ئه‌وان خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕێكی تری دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كیشه‌كان.
عەون له په‌یامه‌كه‌یدا ڕاشیگه‌یاند: "بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشوور نیشانه‌ی ڕێزنه‌گرتنه له سه‌روه‌ری خاكی لوبنان و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی دراوسییه‌تی و یاسا نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنییه."
نیگه‌رانی جوزێف عه‌ون له بهیانناهمهكهی له‌وه دایه كه ئه‌مرۆ به‌هۆی هیرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی باشوور تەواوی خێزانێک لە شارۆچکەی ئەنسار بوونه قوربانی و گیانیان له‌ده‌ستدا.
عه‌ون جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، "ئەم پێشێلکارییانە پەیامێکی ڕوونن بۆ تێكدانی پرۆسەی دانوستان و هەوڵەکانی ئەمریکا بە ئامانجی جێبەجێنهكردنی ئەم ڕێککەوتنە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.