ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 13ی ئاب، وەزارەتی بازرگانیی حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، ته‌واوی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردهوه باس لە بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگاكانی عێراق ده‌كات.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی بازرگانیی حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاندووه، بڕیاری بڕینی بەشەخۆراكی ئەو فەرمانبەرانە ڕاگیراوه كە مووچەكه‌یان لە سەرووی ملیۆن و نیوێك دینارە كه پێشتر بڕیاری لێدرا بوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هۆكاری ڕاگیرانی ئەو بڕیارە بۆ ئەوە ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دۆخی مووچه له عێراق جێگیر نییه و تا مووچه نه‌بێته‌وه مانگانه بڕیاره‌كه كاری پێناكرێت.
لە سەرەتای ساڵی 2026ـەوە بڕیاره‌كه ده‌رچوو بوو بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه مووچه‌كه‌یان له سه‌رووی ملیۆنێك دیناره، به‌ڵام ئه‌وه چه‌ندین مانگه كار به‌و بریاره ناكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.