عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، هێرشی کردە سەر سیاسەتەکانی فەرەنسا و ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە ''پێگەی ئەخلاقیی'' خۆی لەدەستداوە و چیتر بۆی نییە بە زمانی مافی مرۆڤ لەگەڵ جیهان بدوێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ـی ئاب، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نووسیویەتی: وڵاتانی وەک فەرەنسا پێویستە واز لە وانەدانەوە بە جیهان سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان بهێنن. ئەو دووفاقییەی پەیڕەوی دەکەن زۆر ئاشکرا و شەرمەزارکەرە.
وەزیری دەرەوەی ئێران فەرەنسای تۆمەتبار کرد بەوەی پشتیوانی لە "جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە" دەکات و هاوکات بەشدارە لەو هەڵوێستانەی کە ئەو بە "دەستدرێژی بۆ سەر ئێران" وەسفی کردن. عێراقچی جەختی کردەوە کە ئەم سیاسەتانەی پاریس بووەتە هۆی تێکشکاندنی هەرچی پێگە و شکۆیەکی ئەخلاقی هەیە کە فەرەنسا پێشتر وێنای بۆ خۆی کردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.