ئهمرۆ چوارشەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، هیوادارە وڵاتانی زیاتری ناوچەکە بچنە پاڵ ڕێككهوتنی بەرگریی مهككه کە هەفتەی ڕابردوو لە لایەن تورکیا، سعوودییە و پاکستان واژۆ کرا.
ئهردۆغان ڕاشیگهیاندووه: ئهم ڕێككهوتنه دەتوانێت بەشداری بکات لە بەهێزکردنی سەقامگیریی ئهمنیی له ناوچەکەدا.
هەرسێ وڵات ڕۆژی هەینی “ڕێککەوتنی مەککە بۆ بەرگری هاوبەشیان لە مەککەی پایتەختی سعوودییە واژۆ کرد، لە کاتێکدا ناوچەکە ڕووبەڕووی کاردانەوەکانی شەڕی ئەمریکا و ئێران بووهتهوه کە ماوەی پێنج مانگە درێژەی ههیه و كاریگهریی ئابوری خراپی بهسهر وڵاتانی كهنداو و ناوچهكه جێهێشتووه.
ئەردۆغان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "ئەشرق ئەلئەوسەت"ی سعوودی ڕایگەیاندووه، دیدگای ئێمە بۆ رێککەوتنه مهككه تەنها لە سێ وڵاتەکەدا سنووردار نییە، بەڵکو ئاواتەخوازین فراوانتر بێت و هەموو وڵاتانی ناوچەکە لەژێر چەترەکەیدا کۆببنەوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لەوەش کردەوە کە نابێت ڕێککەوتنەکە تەنها وەک وەڵامێکی هەڵومەرجی كاتیی بۆ بهرگرتن له پەرەسەندنی جهنگیی نێوان ئەمریکا و ئێران تەماشا بکرێت و گوتی، "ئامانجی سەرەکی ئەو ڕێککەوتنە بەهێزکردنی بهرگریی هاوبهش و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکەیە."
لای خۆیهوه، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، گرنگە وڵاتانی ناوچەکە ڕۆڵی زیاتر لە بەڕێوەبردنی کاروباری خۆیاندا بگێڕن و لایهنی بهرگریی خۆیان بهرز بكهنهوه له ڕێگهی بهشدار بوونیان له ڕێككهوتنی مهككهدا.
فیدان ئاماژەی بەوەدا کە "دەسەڵاتە دەرەکییە باڵادەستەکان بەشداری ناکەن لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە، بەڵکو زیاتر خراپتریان دەکەن"، بەبێ ئەوەی ناوی هیچ وڵاتێک بهێنێت."
هاكان فیدان پێشبینیشی کرد کە میسر لە قۆناغی داهاتوودا بەشداری ڕێککەوتنەکە بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.