Erbil 31°C چوارشەممە 12 ئاب 20:07

بەریتانیا ژمارەی ئوتێلی پەنابەرانی بۆ کەمتر لە 160 دانە کەمکردەوە

100%

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا (Home Office) ڕایگەیاند، کە ژمارەی ئەو ئوتێلانەی بۆ حەواندنەوەی پەنابەران بەکاردەهێنرێن، پاشەکشەیەکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستادا کەمتر لە 160 ئوتێل لە ژێر بەکارهێناندان. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە سەروەختی لووتکەی قەیرانەکەدا، ژمارەی ئەو ئوتێلانە گەیشتبووە 400 دانە لە سەرانسەری وڵاتدا.

بەپێی پلانی نوێی حکوومەتی بەریتانیا، بڕیارە سەرجەم ئەو ئوتێلانەی کە بۆ پەنابەران تەرخانکراون تاوەکو ساڵی 2029 بە تەواوی دابخرێن. وەزارەتی ناوخۆ جەختی کردەوە، کە دوای چۆڵکردنیان، ئەم باڵەخانانە دەگەڕێنرێنەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆیان تاوەکو کۆمەڵگە خۆجێییەکان سوودیان لێ ببیننەوە و وەک ناوەندی گەشتیاری و خزمەتگوزاری بەکاربهێنرێنەوە.

چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەم هەنگاوە بەشێکە لە ستراتیژیی حکوومەت بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان و گۆڕینی سیستەمی حەواندنەوەی کۆچبەران. داخستنی زیاتر لە 240 ئوتێل لە ماوەیەکی کورتدا، نیشانەی چڕبوونەوەی هەوڵەکانە بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی گونجاوتر و کەمکردنەوەی فشارە داراییەکان لەسەر گەنجینەی دەوڵەت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.