حكوومه‌تی پاكستان كه وڵاتێكی نێوه‌ندگیره له‌ناو ململانێكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران رایگه‌یاندووه، هه‌وڵه‌كانیان بۆ له‌یه‌كتر نزیك كردنه‌وه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌رهه‌می هه‌بووه و ئه‌گه‌ری زۆره ماوه‌ی ئاگربه‌ستیی 60 رۆژه‌ی نێوانیان درێژ بكرێته‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەم 12ی ئاب، تاهیر ئەندرابی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان رایگه‌یاندووه: هه‌وڵه‌كانیان وه‌كو وڵاتی نێوه‌ندگیر چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ، بۆ ئه‌وه‌ی به ڕێگه‌ی دیپلۆماسیی كێشه‌كان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه .
تاهیر ئەندرابی، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌گه‌ری زۆره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆببنه‌وه و دانوستانی تازه ئه‌نجام بده‌ن، به‌مه‌ش به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه ماوه‌ی ئاگربه‌ستی 60 رۆژه‌ی نێوانیان درێژ ده‌كرێته‌وه.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاكستان باس لەوەش كردووه، چه‌ندین وڵات نیازباشی خۆیان بۆ دانوستانه‌كه ده‌ربریووه. به تایبه‌تی وڵاتانی نێوه‌ندگیر وه‌كو سعودیه، قه‌ته‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.