Erbil 31°C چوارشەممە 12 ئاب 12:13

هاتوچۆی هەولێر: ڕێگا بە کێبڕکێ لە نێوان هیچ ئۆتۆمبێلێک نادرێت

100%

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر دەنگۆی ئەنجامدانی کێبڕکێی ئۆتۆمبێل بە ڕەزامەندیی پۆلیس ڕەت دەکاتەوە و ڕایگەیاند، هەر کەسێک هەر جۆرە نمایش و کێبڕکێیەک لەسەر شەقامەکان ئەنجام بدات، سزا دەدرێت.

درەنگانی شەوی ڕابردوو، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە: بابەتێک لە (سۆشیال میدیا) بڵاو بووەتەوە گوایە بە ڕەزامەندی و سەرپەرشتی پۆلیسی هاتوچۆ، ڕۆژی شەممە كێبڕكێ لە نێوان دوو بڕاندی ئۆتۆمبێل ئەنجام دەدرێت، بۆیە ڕایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوچۆی هەولێر جەختی کردووەتەوە کە هەر كەسێک هەر جۆرە كێبڕكێیەک و نمایشێكی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام و ڕێگاکاندا ئەنجام بدات، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت و سزا دەدرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.