Erbil 31°C سێشەممە 11 ئاب 15:07

دۆناڵد ترەمپ هۆشداری دەداتە فیفا: دوورخستنەوەی ئینفانتینۆ هەڵەیەکی کوشندە دەبێت

100%

سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دایە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا) لە ئەنجامدانی هەڵەیەکی کوشندە لە ئەگەری دوورخستنەوەی جیانی ئینفانتینۆ لە سەرۆکایەتیی باڵاترین دەستەی بەڕێوەبردنی تۆپی پێی جیهان.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ـی ئاب، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ترووس سۆشیاڵ) ڕایگەیاند، دوورخستنەوەی سەرۆکی فیفا هەنگاوێکی پڕ لە زەرەر و تێچوو دەبێت. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا ڕووبەڕووی فشارێکی توند بووەتەوە، دوای ئەوەی پلانەکەی بۆ فرۆشتنی پشکی جامی جیهانیی پیاوان بە وەبەرهێنەرانی کەرتی تایبەت شکستی هێنا.

سەرۆکی ئەمریکا نووسیویەتی: "فیفا تووشی هەڵەیەکی کوشندە دەبێت ئەگەر بە هەر هۆکارێک بێت، تەنانەت بیر لە گۆڕینی جیانی ئینفانتینۆ بکاتەوە".

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: "ئەو نایابە، بە تایبەتی لەبەرئەوەی چاودێریی سەرکەوتووترین جامی جیهانیی مێژووی کردووە، بە جیاوازییەکی چوار هێندە زیاتر".

هەروەها نووسیویەتی: "ئەگەر ئەو بڕوات، پاڵەوانێتییەکە چیتر بەو ئاستە سەرکەوتوو و پڕقازانج نابێتەوە".

ئاژانسی دەنگوباسی بەریتانی (پی ئەی میدیا) زانیویەتی کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) و دوو فیدراسیۆنی دیکەی کیشوەری، وتووێژی سەرەتاییان سەبارەت بە ڕێکخستنی پاڵەوانێتییەک لە لایەن خۆیانەوە ئەنجام داوە، ئەمەش لە نێوەندی پەرەسەندنی شەپۆلێکی توندی توڕەیی لە دژی سەرۆکی فیفا کە ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە بووەتەوە.

هەریەکە لە (یوفا)، یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا و یەکێتیی ئەمریکای باکوور، ناوەڕاست و (کۆنکاکاف) کە سەرپەرشتیی تۆپی پێی ئەو ناوچەیە دەکات، ئینفانتینۆیان بە خەڵەتاندن تۆمەتبار کردووە.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.