Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 18:43

ئێران ژن و مێردێكی به‌ریتانی به‌ تۆمه‌تی سیخوڕیی ده‌ستگیر ده‌كات

100%

ئه‌مڕۆ دووشەممە 10ی ئاب، بنەماڵەی ژن و مێردێکی بەریتانی کە بە تۆمەتی سیخوڕی لە ئێران دەستبەسەر کراون، ڕایانگەیاند، به‌هۆی بارودۆخی خراپی زیندانەکەیان و شێوازی مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵیان مانیان له‌ خواردن گرتووه‌.

لیندسی و کرایگ فۆرمان کە هەردووکیان تەمەنیان لە سەرەتای پەنجاکاندایە، لە مانگی یەکی ساڵی 2025 لە کاتی پەڕینەوە لە ئێران لە چوارچێوەی گەشتێکی ماتۆڕسکیل بە دەوری جیهاندا پشوو ده‌ده‌ن دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران به‌ تۆمه‌تی سیخوڕی كردن ده‌ستگیر ده‌كرێن.

هەردوو پیاوەکە لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بە 10 ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا، دواتر سزاکەی کرایگ فۆرمان دوو ساڵ درێژکرایەوە بەهۆی قسەکردن لەگەڵ میدیاکان.

ئەو دوو هاوسەرە لە مانگی ئایاردا دوایین مانگرتنیان لە خواردن دەستپێکرد و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە دەرئەنجامە جەستەییە خراپه‌كانی دەستبەسەرکردنیان.

مانگرتنەکەی کرایگ فۆرمان 93 ڕۆژی خایاند، هاوکات مانگرتنی هاوسەرەکەی 84 ڕۆژی خایاندووه‌، ئه‌وه‌ش بەپێی وتەی کەسوکاریان.

ئەو ژن و مێردە چەندین جار گلەیییان لە قەرەباڵغی و بارودۆخی ناتەندروستی زیندانی ئێڤین کردووە، کە کۆمپلێکسێکی گەورە و پاسەوانییەکی تێدا ده‌كرێت لە باکووری تاران کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن زیندانیانی سیاسی و بیانییەکانی تێدایە.

جێی باسه‌، ئه‌م دوو هاوسه‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانیان هه‌یه‌ و تا ئێستا حكوومه‌تی به‌ریتانیا هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك یان ته‌داخولێك یان قسه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌كردووه‌.  

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.