Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 08:10

شێروان دووبەردانی بۆ (کوردستان تیڤی) وادەی گەیشتنی مووچە ئاشکرا دەکات

Rawand rebwar
100%

شێروان دووبەردانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێکی تایبەت بۆ (کوردستان تیڤی) وادەی گەیشتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد، گوتیشی کە عێراق دووچاری قەیرانی دارایی بووەتەوە.

شێروان دووبەردانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرای عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەی تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخرێتە سەر خەزێنەی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

شێروان دووبەردانی دووپاتی کردەوە؛ بەر لە کۆتایی هاتنی ئەم هەفتە پارەکە دەگات.

سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی ناردنی تەمویلی مووچە، دووبەردانی گوتی: بەشێک لە فەرمانبەرانی عێراقیش بەهۆی کورتهێنانی داهات مووچەیان دواکەوتووە و چاوەڕوان بوون لە رێگەی داهاتە ناوخۆییەکان دابین بکەن.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عیراق مەترسییەکی گەورەشی لەسەر مووچە ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز و وەستانی هەناردەکردنی نەوت بۆ وڵاتانی دەرەوە، عیراق تووشی قەیرانی دارایی گەورە بووەتەوە ئەویش بەهۆی کەمبوونەوەی هەناردەکردنی نەوت بە ڕێژەی 75٪.

لەکۆتاییدا شێروان دووبەردانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرای کرد، حکوومەتی عێراق لە هەوڵەکانی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت بەردەوامە و ئەم هەفتەیە توانیویەتی 40 ملیۆن بەرمیل زیاتر بەبازاڕ بکات لە رێگەی کوردستان و سووریا و ئەمریکاوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.