Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 08:12

پەرلەمانتارێكی عێراق مەترسییەكی گەورە لەسەر مووچە ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق مەترسییەكی گەورە لەسەر ئابووری عێراق ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت كە رەنگە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لە تەواوی عێراقدا ببێتە 45 رۆژ جارێك.

مەنسووڕ ئەلبعێجی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی (سۆمەڕییە نیوز) رایگەیاند: حکوومەتی عێراق بەهۆی شەڕی ئێران و ئەمریكا و داخستنی گەرووی هورمزەوە، ڕووبەڕووی قەیرانێکی دارایی زۆر گەورە بووەتەوە.

هەروەها ئاشكرای كرد كە: عێراق گەورەترین زیانلێکەوتووی جەنگی ئێران و ئەمریکایە، بە جۆرێک تا ئێستا شەڕ زیانی 150 ملیار دۆلاری لە عێراق گەیاندوووە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق پێشنیاری كرد: پێویستە لەسەر حکوومەتی عێراق شاندێکی سیاسی باڵا لە سەرجەم کوتلە سیاسییەکان پێکبهێنێت و ڕەوانەی ئێرانی بکات بۆ ئەوەی ڕێگە بە کەشتییە نەوتهەڵگرەكان بدرێت لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕن و نەوتی عێراق هەناردەی دەرەوە بكەن.

گوتیشی كە: ئێستا مووچەی فەرمانبەرانی عێراق لە یەدەگی بانکی ناوەندییەوە خەرج دەكرێت و ئەمەش لە ئێستا و داهاتوودا قەیرانێکی زۆر مەترسیدار لەسەر ئابووری عێراق دروست دەكات.

مەنسووڕ ئەلبعێجی لە كۆتاییدا هۆشداریشی دا: ئەگەر بەپەلە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە دەست پێ نەکاتەوە، دواکەوتن لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەراندا ڕوو دەدات و ڕەنگە دابەشکردنی مووچە ببێتە 45 ڕۆژ جارێک.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.