سەرۆكی هەرێمی كوردستان و كونسوڵی نوێی بەریتانیا كۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی بەریتانیا کرد بۆ ئەرکە نوێیەی و پاڵپشتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ دووپات کردەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 9ـی ئابی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە هۆڵی ڤێر، كونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا، نێچیرڤان بارزانی وێڕای بەخێرهێنان، پیرۆزباییی دەستبەكاربوونی لە ڤێر كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی نوێیدا، وەك كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان، بۆ خواست، هەروەها پاڵپشتی هەرێمی كوردستانی بۆ كارەكانی نیشان دا، بۆ زیاتر برەودان بە پەیوەندییەكانی بەریتانیا و هەرێمی كوردستان.
لای خۆیەوە كونسوڵی گشتیی بەریتانیا، خۆشحاڵیی خۆی بە دیداری لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دەستبەکاربوونی وەک كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان دەربڕی و جەختی لە كارکردن و هەوڵدان بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەكان لە هەموو بوارەكاندا، كردەوە.
گفتوگۆكردنی دوا پێشهات و دۆخی هەرێمی كوردستان، عێراق و ناوچەكە، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.