Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 01:52

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی عێراق لە ئیسپانیا دەكات

100%

 له‌ دیدارێكدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ باڵیۆزی حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ له‌ وڵاتی ئیسپانیا، له‌ دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌ پته‌وی په‌یوه‌ندییه‌كان كرایه‌وه‌ به‌جۆرێك كه‌ له‌ خزمه‌تی گه‌لانی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا بێت.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 9ـی ئاب، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە دكتۆر عەلی شەمران، باڵیۆزی نوێی عێراق لە ئیسپانیا كرد.

لە دیدارێكدا، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی شەمران كرد بە بۆنەی دەستبەكاربوونی وەك باڵیۆزی نوێی عێراق لە ئیسپانیا و هیوای سەركەوتنی لە كارەكانیدا بۆ خواست.
له‌ دیداره‌كه‌دا، جەخت لە برەودانی زیاتری پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئیسپانیا كرایه‌وه‌، بەشێوەیەك كە لە بەرژەوەندیی هەموولایەكدا بێت.

لای خۆیەوە، باڵیۆزی عێراق لە ئیسپانیا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بە دیداری نێچیرڤان بارزانی و ستایشكردنی ڕۆڵی بەڕێزیان لە ناوچەكەدا، جەختی لە هەوڵەكان بۆ زیاتر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئیسپانیا كردەوە.

تاوتوێكردنی دۆخی عێراق، دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و چۆنیەتیی زیاتر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاوازەكاندا لەگەڵ ئیسپانیا، ته‌وه‌رێكی تری دیدارەكە بوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.