Erbil 31°C پێنجشەممە 06 ئاب 19:18

 کوەیت بڕیاری داخستنی تاکە قوتابخانەی ئێرانی لە وڵاتەکەیدا دا

100%

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی کوەیت بە ئاژانسی (فرانس پرێس)ی ڕاگەیاند؛ حکوومەتی وڵاتەکەی بڕیاری داوە مۆڵەتی خوێندن لە تاکە قوتابخانەی ئێرانی بسەنێتەوە و بە یەکجاری دایبخات. ئەم هەنگاوە دوای پەرەسەندنی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێرشە بەردەوامەکانی تاران بۆ سەر ژێرخانی کوەیت دێت.

بەپێی دەقی بڕیارەکە، وەزیری پەروەردەی کوەیت ڕایگەیاندووە کە مۆڵەتی فەرمیی قوتابخانەی ئێرانیی تایبەت هەڵوەشاوەتەوە. هەروەها بڕیار دراوە بۆ ساڵی خوێندنی 2026/2027 هیچ قوتابییەکی نوێ وەرنەگیرێت و داواش لە باوانی قوتابییان کراوە پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن، منداڵەکانیان بۆ قوتابخانەی دیکە بگوازنەوە.

ئەم بڕیارەی کوەیت لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لە گرژییەکی سەربازیی قورسدایە. لە ماوەی ڕابردوودا، هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی ئێران زیانی زۆریان بە وێستگەکانی کارەبا و ئاوی کوەیت گەیاند، کە بەهۆیەوە حکوومەت ناچار بوو داوای کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کارەبا لە هاووڵاتییانی بکات.

کوەیت یەکەم وڵات نییە کە ئەم هەنگاوە دەنێت، پێشتر دەوڵەتی ئیماراتیش بەهۆی پێشێلکردنی یاساکان و تێوەگلانیان لە ئەجێندای سیاسی، نەخۆشخانەی ئێرانی و چەندین دامەزراوەی پەروەردەیی و کولتووریی تارانی لە وڵاتەکەیدا داخستبوو

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.