Erbil 31°C پێنجشەممە 06 ئاب 23:51

لە بەردەڕەش مێرمنداڵێکی پایسکلسوار بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا

100%

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی بەردەڕەش، ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و لە ئەنجامدا مێرمنداڵێکی پایسکلسوار گیانی لەدەست دا.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (کوردستان تیڤی)، ڕووداوەکە لە نزیک ناوچەی پیشەسازیی کۆن لە بەردەڕەش ڕوویداوە. مێرمنداڵەکە کە ناوی (ئیسلام مەسعود)ـە و تەمەنی لە نێوان 12 بۆ 15 ساڵدایە، لە کاتی لێخوڕینی پایسکلدا ئۆتۆمبێلێک خۆی پێدا کێشاوە.

هەرچەندە دوای ڕووداوەکە بەپەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، لە ناو نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.