Erbil 31°C پێنجشەممە 06 ئاب 23:52

لە عەربەت جوتیارێک لە کاتی کارکردن بە ڕووداوێکی ئۆتۆمبێل گیانی لەدەست دا

Dahen Zrar
100%

لە سنووری ناحیەی عەربەت، هاووڵاتییەکی دانیشتووی قەزای شارەزوور لە کاتی ڕنینی بەرهەمی کاڵەکدا، بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبێلەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە هەڵەبجە، ڕووداوەکە لە گوندی وێلەکەی سەر بە ناحیەی عەربەت ڕوویداوە. جوتیارەکە لە کێڵگەیەکی کاڵەکدا خەریکی کارکردن بووە، کاتێک یەکێک لەو 2 ئۆتۆمبێلەی کە بۆ گواستنەوەی بەرهەمەکە لەوێ بوون، لە کاتی گەڕانەوەیدا لە نان کڕین، بە هەڵە شێلاویەتی.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی توندیی بەرکەوتنەکەوە، جوتیارەکە زمانی هەڵگەڕاوەتەوە و سەرەڕای هەوڵەکان بۆ فریاکەوتنی، گیانی لەدەستداوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.