ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە وەک باڵیۆزی سویسرا لە عێراق، پێشوازیی لە دانیال هون کرد.
لە دیدارێکدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی هون ـی کرد، کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا لە عێراق، ڕۆڵی گرنگی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ سویسرادا گێڕاوە و هەوڵەکانی لەو پێناوەدا، بەرز نرخاند.
لای خۆیەوە، دانیال هون، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە کارکردنی لە عێراق، بە پێزانینەوە لە هاریکاری و پشتیوانییەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی ئەرکەکانی دوا و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.