Erbil 31°C یەکشەممە 02 ئاب 16:03

دەوڵەمەندترین ئەو خۆراکانەی بڕێکی زۆر ئاسنیان تێدایە

100%

ئاسن بە توخمێکی بنەڕەتی بۆ بەرهەمهێنانی هیمۆگڵۆبین دادەنرێت، کە بەرپرسە لە گواستنەوەی ئۆکسجین لە خوێندا بۆ هەموو بەشەکانی جەستە. کەمیی ئەم توخمە دەبێتە هۆی هەستکردن بە لاوازی و ماندوێتی بەردەوام، لە هەندێک بارودۆخیشدا دەبێتە هۆی تووشبوون بە کەمخوێنی.

بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی (Healthline)، شارەزایانی تەندروستی لیستی ئەو خۆراکانەیان دەستنیشان کردووە کە دەوڵەمەندن بە ئاسن، لەوانە: سەدەف، جگەر، گۆشتی سوور، نیسک، سپێناخ، تۆوی کولەکە، تۆفۆ، کینوا، برۆکلی، شوکولاتەی تۆخ و خواردنە دەریاییەکان.

گرنگترین سەرچاوەکان:

1.  جگەری مانگا: یەکێکە لە دەوڵەمەندترین سەرچاوەکان، بە جۆرێک 100 گرەم لە جگەری مانگا بڕی 6.5 میلیگرام ئاسنی تێدایە، کە دەکاتە 36% ی پێویستیی رۆژانەی جەستە.

2.  گۆشتی سوور: جەستەی مرۆڤ ئاسنی سەرچاوە ئاژەڵییەکان بە شێوەیەکی باشتر هەڵدەمژێت.

3.  نیسک: لەناو سەرچاوە رووەکییەکاندا نیسک لە پێشەنگدایە، 1 کوپ نیسکی کوڵاو 37%ـی پێویستیی رۆژانەی جەستە دابین دەکات.

4.  شوکولاتەی تۆخ: سەرچاوەیەکی چاوەڕواننەکراوی ئاسنە، 28 گرەم لەو شوکولاتەیەی کە رێژەی کاکاوەکەی کەمتر نەبێت لە 70%، بڕی 3.4 میلیگرام ئاسنی تێدایە (19%ـی پێویستیی رۆژانە).

رێنمایی بۆ هەڵمژینی باشتر:

پزیشکان ئامۆژگاری دەدەن کە سەرچاوە رووەکییەکانی ئاسن لەگەڵ ئەو خۆراکانە بخورێن کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C (وەک بیبەری شیرین، تەماتە و لیمۆ)، چونکە یارمەتی جەستە دەدات ئاسنەکە بە باشی هەڵبمژێت. لە بەرامبەردا، خواردنەوەی چا و قاوە لەگەڵ ژەمەکاندا رێگری لە هەڵمژینی ئاسن دەکات.

لە کۆتاییدا شارەزایان جەخت دەکەنەوە، لە کاتی هەستکردن بە کەمیی ئاسن، پێویستە سەرەتا پشکنینی پزیشکی ئەنجام بدرێت و بەبێ راوێژی پسپۆڕ دەرمانی تەواکەری ئاسن بەکارنەهێنرێت.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.