Erbil 31°C شەممە 01 ئاب 00:12

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشوازی له‌ ڕێككه‌وتن و چه‌كدانانی حه‌ماس ده‌كات  

100%

ئه‌مرۆ هەینی، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، پێشوازی له‌ قۆناغی دووه‌می ڕێككه‌وتنی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل ده‌كه‌ین و ڕێککەوتنەکە بەره‌و ئامانجی چەکداماڵینی یه‌كجاره‌كییه‌ بۆ حەماس ئه‌مه‌ش هەواڵێکی دەگمەنە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

گۆتێرێس بە ئاماژەدان بە شەڕی ئەمریکا و ئێران کە پێی ناوەتە مانگی شەشەمی خۆیەوە گوتی: ڕێککەوتنەکە لەگەڵ حەماس کە درەنگانی شه‌وی پێنجشەممە ڕاگەیەندرا، نوێنەرایەتی حاڵەتێکی ناوازە دەکات بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌.  

گۆتێرێس راشیگه‌یاند: تاکە هەواڵێکی خۆش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاگەیاندنی ئه‌و ڕێککەوتنه‌ بووه‌ لە لایەن سەرۆکی ئەمریکاوە بە مەرجێک حەماس دەستبەرداری چەکەکانی بێت و ئیسرائیلیش لە کەرتی غەززە بکشێتەوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "بۆ ئەوەی ڕوون بێت، دەبێت شەڕ لە هەموو بەرەکانی ناوچەکە بوەستێت. ئێمە ئێستا چووینە ناو مانگی شەشەمی پەرەسەندنی سەربازی لە ناوچەی کەنداوه‌وه‌. ئەوەی وەک ململانێیەکی ناوچەیی دەستیپێکرد تا دێت دەگۆڕێت بۆ فاکتەری ناسەقامگیری جیهانی.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.