Erbil 31°C شەممە 01 ئاب 00:54

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

100%

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە ماوەیەکی پێوانەییدا و بە هەماهەنگی پۆلیسی دهۆک، توانیویانە تۆمەتباری سەرەکیی کوشتنەکەی گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر دەستگیر بکەن، هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕووداوەکە بەهۆی کێشەيەکی خوێندارییەوە بووە.

ڕۆژی هەینی 31ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوای ئاگادارکردنەوەمان لە ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر، هێزەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێر هاتووە: دوای بەدواداچوون و لێکۆڵينەوە دەرکەوت کە تۆمەتباری سەرەکی بەرەو شاری دهۆک هەڵهاتووە، تیمەکانی بەدواداچوون ڕاستەوخۆ دەستبەکار بوون و  خۆشبەختانە لە ماوەیەکی پێوانەییدا، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت.

 پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، لێکۆڵينەوە سەرەتاييەکاندا دەرکەوتووە کە ڕووداوەکە بەهۆی کێشەيەکی خوێندارییەوە بووە. لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و ڕێکارە یاساییەکان بەردەوامن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.