Erbil 31°C شەممە 01 ئاب 02:50

لە قەڵادزێ گەنجێک بە سەختی بریندار کرا و تۆمەتبارێکیش دەستگیر کرا

100%

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دوای تەقەکردن لە گەنجێک لە قەڵادزێ و بریندارکردنی بە سەختی، هێزەکانی پۆلیس توانییان یەکێک لە تۆمەتبارانی ڕووداوەکە دەستگیر بکەن.

ئەمڕۆ هەینی 31ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بریندارێک بەناوی (س. ف. ٲ) لەدایکبووی 2006، کە پیشەی کاسبە و دانیشتووی گەڕەکی گربداخە، بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە هەبوو. دواتریش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە  ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوە کرد، بریندارەکە بە پۆلیسی گوتووە کە  لە لایەن چەند کەسێکەوە لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا لە بەردەم ماڵی خۆیان تەقەی لێ کراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەبڕیاری دادوەر بە مادەی(405/ 31)لە یاسایی سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباران دەرچوو. دواتریش یەکێک لە تۆمەتباران لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر کرا. لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و تۆمەتبارەکە بەپێی هەمان مادە ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.