سهندیكای كرێكارانی كوردستان لقی ههولێر له ئاگادارییهكدا داوا له خاوهنكار و كۆمپانیاكان دهكات ڕهچاوی سهلامهتی و تهندروستیی كرێكاران بكهن له شهپۆلی گهرمادا.
ئهمهش دهقی ئاگادارییهكهیه..
بۆ/ سەرجەم خاوەنکاران، کۆمپانیاکان، و خاوەن شوێنکارەکان
بابەت: ڕەچاوکردنی سەلامەتی و تەندروستیی کرێکاران لە شەپۆلی گەرمادا
ئاگاداری سەرجەم خاوەنکار، کۆمپانیا و بەرپرسانی شوێنی کار دەکەینەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرما بەرزەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردووە، داواکارین بە تەواوی مافی سەلامەتی و ماندووبوونی کرێکاران لەبەرچاو بگرن و ڕێکاری پێویست بگرنە بەر بۆ پاراستنی گیان و تەندروستییان.
داواکارین بەم هەنگاوانە هاوکاری و پشتیوانی کرێکارانتان بکەن:
جێگۆڕکێی کاتەکانی کارکردن: گواستنەوەی کاتەکانی کار بۆ سەعاتە فێنکەکانی بەیانیانی زوو یان درەنگانی ئێوارە، و ڕاگرتنی کار لە سەعاتە هەرە گەرمەکانی ناوەڕاستی ڕۆژدا.
دابینکردنی هۆکاری فێنککەرەوە: دابینکردنی شوێنی سێبەر، ئاوی ساردی خواردنەوە، و ئامێری فێنککەرەوە لە شوێنەکانی کاردا.
ڕەچاوکردنی توانای جەستەیی: پێدانی پشووی پێویست بە کرێکاران لە کاتی کارکردندا بۆ ڕێگری لە تێکچوونی تەندروستییان.
سەلامەتی و تەندروستیی کرێکاران بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و یاسایی هاوبەشە. هیوادارین هەموو لایەک پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن لەپێناو پاراستنی ژیانی چینی ماندوونهناسی کرێکاران.
ڕاگەیاندنی لقی هەولێری سەندیکاکانی کرێکاران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.