سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سەرۆکایەتیی یەمەن ڕەخنە لە حوسییەکان دەگرێت و ئاماژە بەوە دەکات کە بەرژەوەندیی گەلەکەیان دەکەنە قوربانی ئەجێنداکانی ئێران لە ناوچەکەدا.
ئەمڕۆ شەممە 25ـی تەمووز، ڕەشاد عەلیمی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سەرۆکایەتیی یەمەن، لە (ئێکس)نووسیویەتی: هەر کاتێک دەرفەتێک بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان دەڕەخسێت، حوسییەکان بەرژەوەندییەکانی گەلی یەمەن دەکەنە قوربانیی ئەجێنداکانی ئێران.
ڕەشاد عەلیمی ڕایگەیاند، حکوومەتی یەمەن لەگەڵ هاوپەیمانیی پاڵپشتی لە شەرعییەت و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکاندا هاوکارییەکی نزیک دەکات بۆ پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییەکان.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، حوسییەکان هیچ چارەیەکیان نییە جگە لە ملدان بۆ خواست و ویستی گەلی یەمەن، جەختیشی کردەوە کە بەردەوامبوون لە دروستکردنی ئاڵۆزی تەنیا دەبێتە هۆی داڕمانی زیاتری سەرچاوەکان و تواناکانی وڵات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.