Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 01:03

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی ڕاگەیاند

100%

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەست و ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین کراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی 26ی تەممووزی 2026، مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەست لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

هەروەها وەزارەت ئاماژەی بەوە کردووە، کە هەر لە هەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای 1ی تەممووزی 2024 بە شێوەی (هەمیشەیی و گرێبەست) لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون و شایستە داراییەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم خەرج دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.