Erbil 31°C چوارشەممە 22 تەمووز 21:13

زیندايا بە خشڵێکی مێژوویی ناوچەی زێویەی کوردستانەوە لە هۆڵیوود دەرکەوت و هەڵای نایەوە

100%

دەرکەوتنی زیندايا ئەکتەری بەناوبانگی جیهانی، بە خشڵێکی مێژوویی کە تەمەنەکەی بۆ نزیکەی 3000 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، لە کاتی نمایشکردنی فیلمی ئۆدیسە  (The Odyssey) شەپۆلێکی بەرفراوانی لە مشتومڕ و گفتوگۆ لە نێوان هەوادارانی و ڕەخنەگراندا دروستکرد.

ئەو گوارانەی کە زیندايا پۆشیبووی، لە میدالیا زێڕینە کۆنەکان دروستکراون کە مێژووەکەیان بۆ سەدەی 7ـی پێش زایین دەگەڕێتەوە. ئەم پارچە مێژووییانە پەیوەستن بە ''گنجینەی زێویە" کە لە کۆتایی چلەکانی سەدەی ڕابردوو (1940ـەکان) لە ناوچەی زێویەی سەر بە پارێزگای سنە لە کوردستانی ئێران دۆزرایەوە. ''گلێن سپایرۆ"، زێڕنگەری ناوداری لەندەنی، ئەم پارچە شوێنەوارە مێژووییانەی گۆڕیوە بۆ گوارەیەکی سەردەمیانە و بە زێڕی عەیار 18 و ئەڵماس ڕازاندوویەتەوە.

هەرچەندە بەشێک لە بینەران ستایشی جوانی و دیزاینی خشڵەکەیان کردووە کە لەگەڵ کەشوهەوای فیلمە مێژووییەکەیدا دەگونجێت، بەڵام لە بەرامبەردا ڕەخنەیەکی توند لە بەکارهێنانی پارچە شوێنەوارە دەگمەنەکان بۆ مەبەستی نمایش و مۆدێل دەگیرێت.

ڕەخنەگران جەخت دەکەنەوە کە دەبێت ئەم پارچانە لە مۆزەخانە جیهانییەکاندا بپارێزرێن یان بگەڕێندرێنەوە بۆ شوێنی ڕەسەنی خۆیان لە کوردستان، نەک وەک جوانکاری لە مەراسیمێکی هۆڵیووددا بەکاربهێنرێن.

جیهان کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.