ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و لە کۆبوونەوەکەدا سێ پرسی گرینگ تاوتوێ دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی تەمووز ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، سێ بڕگەى سەرەکی گفتوگۆ دەکرێن.
لە بڕگەی یەکەمدا، لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ، بڕیار لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە لێخۆشبوونی سزای سەرپێچیی هاتوچۆ دەدرێت.
لە بڕگەی دووەم، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی کارەبا و سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی هەردوو وەزارەتی (کارەبا و سامانە سروشتییەکان) لەم بارەیەوە دەخرێتە ڕوو. هەروەها لەبارەی پێشنیاری داشکاندنی ڕێژەیەک لە پارەی کەڵەکەبووی کارەبای هاووڵاتییان بڕیار دەدرێت.
لە بڕگەی سێیەمدا، گفتوگۆ لەسەر چەند ڕاسپاردەیەکی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە ڕێکخستنەوەی مۆڵەتی بێمووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، کە پێشتر بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ڕێک خراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.