شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی سووریا سەردانی شاری هەولێر دەكەن بە مەبەستی كردنەوەی كونسوڵخانەی وڵاتەكە لە هەرێمی كوردستان.
محەمەد یەعقووب ئەلعومەر بەڕێوەبەری ئیدارەی کونسوڵگەری لە وەزارەتی دەرەوە و کۆچبەرانی سووریا ئهمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: شاندێکی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی سووریا بەرەو شاری هەولێر بەڕێکەوتووە بۆ دەستپێکردنی ڕێکارەکانی تایبەت بە کردەنەوەی کونسوڵخانەی سووریا لە هەرێمی کوردستان.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) بڵاوی كردۆتەوە: ئامانج لە كردنەوەی كونسوڵخانەی سووریا لە هەولێر پێشكەشكردنی ئاسانکاری خزمەتگوزارییە بۆ ئەو هاووڵاتییە سوورییانەی كە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.
محەمەد یەعقووب ئەلعومەر ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم ڕێکارە دەبێتە هۆی کۆتاییهێنان بە ساڵانێک لە مەینەتی و ئازاری هاووڵاتییانی سووریا لە وەرگرتنی خزمەتگوزارییە کونسوڵگەرییەکان لەناو هەرێمی كوردستاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.