پاشنيوهڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 2026/7/13، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شانبەشانی ژمارەیەک لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ناوچەکە و جیهان لە دەوحەی پایتەختى قهتهر، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پرسەی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی میری پێشووی دەوڵەتی قەتەردا کرد و لهلايهن شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری دەوڵەتی قەتەرهوه پێشوازيى لێ كرا.
نێچيرڤان بارزانى بە ناوی خۆی و هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵ و هاوسۆزیی خۆی ئاراستەی میری دەوڵەتی قەتەر و بنەماڵەی فەرمانڕەوا و گەلی قەتەر کرد و هيواى خواست خوای مەزن گيانى کۆچکردوو بە بەزەیی و ميهرهبانيى خۆی شاد بکات و ئارامى و دڵنهوايى بە هەمووان ببەخشێت.
لای خۆیەوە، میری قەتەر سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئامادەبوون و بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی پرسەکەدا، هەروەها هاوخهميى هەرێمی کوردستانی لەگەڵ دەوڵەتی قەتەردا بەرز نرخاند.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.