Erbil 31°C شەممە 11 تەمووز 02:24

به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رما ڕێژه‌ی مردن له‌ ئه‌وروپا به‌رز ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

شەپۆلی گەرمای به‌تین تا دێت ته‌نگ به‌ هاووڵاتییانی ئه‌وروپا هه‌ڵده‌چنێت به‌پێی دواین ئاماریش لە بەلجیکا و فه‌ره‌نسادا تا ئێستا 1747 کەس به‌و هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ئەمەش بەرزترین ژمارەی مردنە به‌هۆی گەرما لەوەتەی لە ساڵی 2000 وه‌ ڕوویدا بێت.

ئامارە سەرەتاییەکان کە هەفتەی ڕابردوو بڵاوکراونەتەوە دەریانخستووە، کە لە کاتی شەپۆلی گەرمادا لە نێوان 18 بۆ 29ی حوزەیرانی مانگی ڕابردوو هەزار و 222 کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە 18ی حوزەیرانەوە، بەلجیکا پلەکانی گەرمای نزیک لە 30 پلەی سەدی تۆمارکردووە بۆ ماوەی 10ڕۆژ لەسەریەک، لەنێویاندا سێ ڕۆژ کە لە 35 پلە نزیکبووەتەوە، لە 26ی مانگدا لوتکەی گه‌رما 35.5 پلە بووە.

لای خۆیه‌وه‌، پەیمانگای نیشتمانی تەندروستی گشتی "سیێنسانۆ" لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لە نێوان 18ی حوزەیران و 1ی تەمموزدا 1747 حاڵەتی مردنی دیکە تۆمارکراوە بە بەراورد بەو ژمارەیەی مانگی ڕابردوو تۆماركراوه‌ مردن بەڕێژەی 47.8% زیادیکردووە .

شارەزایان ئەو شەپۆلە گەرمایەی کە سەدان ملیۆن کەسی لە چەند وڵاتێکی ئەوروپیدا گرتەوە بە مێژوویی و كه‌م وێنه‌ وەسف دەکەن.

پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەلجیکا شەپۆلێکی گەرمای نوێ بەخۆیەوە ببینێت و پلەكانی گەرما بۆ ماوەی پێنج ڕۆژی یەک لە دوای یەک له‌ ئاستێكی به‌رزدا ده‌بێت و لە ڕۆژی شەممەوە دەست پێدەکات، ئەگەری هەیە لە 30 پلە زیاتر بێت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.