Erbil 31°C پێنجشەممە 09 تەمووز 00:03

ئیسرائیل: پێگه‌كانی حزبوڵامان له‌ باشووری لوبنان كرده‌ ئامانج

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هەینی، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە هێرشەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان دەستپێکردووه‌ته‌وه‌، کە بە گوتەی خۆی پێگەکانی حزبوڵایان کردووەتە ئامانج، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی حزبوڵا و گیانله‌ده‌ستدانی سه‌ربازه‌كانی سوپای ئیسرائیل له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "نزیکەی 10 شوێنی ژێرخانی حزبوڵایان له‌ باشووری لوبنان كردووه‌ته‌ ئامانج، ئەمە جگە لە بارهەڵگرێک کە بۆ گواستنەوەی چەک لە باشووری لوبنان بەکاردەهێنرا".  

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شوێنە ئامانجدارانە دەکەوێتە دەوروبەری شارۆچکەکانی بنت جبەیل، بەیت یاهون، کوونینە و بەراشیت، كه‌ حزبوڵا وه‌كو پێگه‌ی خۆی بەکاریاندەهێنێت بۆ ئەنجامدانی هێرشکردنە سەر سەربازەکانی سوپای ئیسرائیل کە لە ناوچەی ئەمنیدا کاردەکەن.

ڕوونیشیکردەوە، ئەو هێرشانە لە وەڵامی ئەو هێرشانەدا بووە کە سەربازەکانی لە ناو "ناوچەی ئەمنی"دا کردۆتە ئامانج، کە لانیکەم دە کیلۆمەتر لە قوڵایی خاکی لوبناندایە.

لای خۆیه‌وه‌، ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان شەوی پێنجشەممە سێ هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلی لە نزیک شارۆچکەی بەراشیت و لە نەباتیە ئەلفەوقە پشتڕاست كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ دوو کەس برینداربوون.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.