هەڵمەتی دەستگیركردنی گەندەڵكاران لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بەردەوامە و لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممەوە تا ئێستا 47 بەرپرسی گەندەڵ دەستگیركراون.
ئاژانسی دەنگوباسی عێراق لەسەر زاری بەرپرسێكی باڵا بڵاوی كردەوە كە "تا ئێستا 47 بەرپرس و ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵییەوە دەستگیركراون.
لەنێو دەستگیركراون 12 ئەندامی پەرلەمانی عێراق هەن دوای هەڵگرتنی پارێزبەندییەكانیان، دەستگیركراون.
بەرپرسەكە ئاماژەی بەوەشداوە: هەڵمەتی دەستگیركردنی گەندەڵكاران لە پارێزگای بەغدا و پارێزگاكانی دیكە بەفەرمانی راستەوخۆی عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەردەوامە.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممەوە هێزە ئەمنییەكانی عێراق هەڵمەتێكی دەستگیركردنی بەرپرس و پەرلەمانتاریان لەنێو ناوچەی سەوزی بەغدا بە تۆمەتی گەندەڵییەوە دەستپێكردووە.
ناوی بەشێك لەو ئەندامی پەرلەمان و بەرپرسانەی عێراق كە تا ئێستا دەستگیركراون و ناوەكانیان بڵاو كراوەتەوە:-
- موسەنا سامەڕایی / ئەندامی پەرلەمان و سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم
- زیاد جەنابی / پەرلەمانتار، لە فراکسیۆنی هاوپەیمانیی سەروەریی
- بەها نووری / پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان
- محەمەد کەربولی / پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی هاوپەیمانیی عەزمی سوننەکان
- عالیە نوسەیف / پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان
- محەمەد جەمیل مەیاحی / پەرلەمانتار و سەرۆکی فراکسیۆنی واسیت ئەجمەل
- حەسەن خەفاجی / پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان
- عەبدولڕەحمان ئەلوێزی / پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان
- مزیەر کورەوی / پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی هاوپەیمانیی سەروەریی
.- هیند عەباسی / پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی هاوپەیمانیی عەزمی سوننەکان
- محەمەد فەرمان جبووری / پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی تەقەدومی سوننەکان
- بوشرا قەیسی / پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان
- محەمەد سەیهود / ئەندامى پێشووى پەرلەمان
- ئیبراهیم سومەیدەعی / راوێژکاری پێشووی محەمەد شیاع سوودانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.