جێگری سەرۆکی ئەمه‌ریکا له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له سویسڕا واژۆكردنی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی له‌گه‌ڵ ئێران بە مێژوویی ناوبرد و ده‌ڵێت، ئیتر به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی بۆ ئێران خه‌ونه.
جه‌ی دی ڤانس به ئاماده‌بوونی شه‌هباز شه‌ریف سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستان و نوێنه‌ری باڵای قه‌ته‌ر وه‌كو وڵاتانی نێوه‌ندگیر ڕایگه‌یاند: دانوستانەکانی ئه‌مه‌ریكا لەگەڵ ئێران لە سویسرا به‌رهه‌مدار بووه و ئامانج لێی گەیشتن بوو بە واژۆكردنی ڕێککەوتنێك كه بەرنامە ئەتۆمییەکەی و سزا پەیوەندیدارەکانی ئێران لەخۆ بگرێت.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا زیاترگوتی: ئەمە کۆبوونەوەیەکی مێژووییە و ئەوەی دۆناڵد تره‌مپ داوای لێکردووین هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپەڕەیەکی نوێیە لەپێناو گۆڕینی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ گەلی ئێران.
راشیگه‌یاند: "دەست بۆ ئێرانییەکان درێژ ده‌كه‌ین بۆ ئەوەی پێیان بڵێین ئەگەر سەرکردەکانیان ئامادەبن دەستبەرداری ڕۆڵی خۆیان بن وەک فاکتەری ناسەقامگیری ناوچەکە، هه‌روه‌ها ئامادەبن دەستبەرداری خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی بن، ئەوا ئەمه‌ریکا ئامادەیە بۆ گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.