Erbil 31°C پێنجشەممە 18 حوزەیران 23:42

هەنگاوێکی گەورە بەرەو دیجیتاڵیکردن؛ مامەڵەکانی "ئی-پسوولە" ملیۆنێکی تێپەڕاند

100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە پڕۆسەی پارەدانی دیجیتاڵی لە هەرێم بەرەوپێشچوونێکی گەورەی بەخۆوە بینیوە و تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن مامەڵەی پارەدان لە ڕێگەی سیستمی "ئی-پسوولە"وە ئەنجام دراون.

 ئەم سیستمە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستی پێکردووە، ڕێگە بە هاووڵاتییان دەدات بە ئاسانی و بە شێوەیەکی مۆدێرن پارەی پسوولەکانی کارەبا ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی پێنج بانک و چوار جزدانی دیجیتاڵییەوە بدەن، کە هەموویان لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی فەرمییان پێ دراوە.

پڕۆگرامی "ئی-پسوولە" وەک بەشێک لە پڕۆژەی پەرەپێدانی ژێرخانی داراییی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەندرا.
 سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە و گەیشتنی بەم ئاستە لە مامەڵەکردن، نیشانەی متمانەی هاووڵاتییانە بە سیستمە نوێیەکان و هەوڵەکانی حکوومەتە بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین و ئاسانکاری لە ڕاییکردنی کاروبارە داراییەکاندا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.