Erbil 31°C چوارشەممە 05 ئاب 02:49

لە قەزای ئاکرێ زیاتر لە 5 هەزار پارچە زەوی دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی بڵاوکردەوە کە لە ئاکرێ پارچە زەویان بەسەردا دابەش دەکریت.

ئەمڕۆ پێنچشەممە 18ـی حوزەیران، پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە قەزای ئاکرێ ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆسەی دابەشکردنی پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستان، لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی سنووری قەزای ئاکرێ ڕاگەیەندرا کە فۆرمی وەرگرتنی زەوییان بۆ گەڕاوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، پڕۆسەی وردبینیکردن لە ناوەکان بەپێی ڕێنماییەکان و سیستەمی خاڵبەندی ئەنجامدراوە. فەرمانبەرانی سنوورەکە دەتوانن لە ڕێگەی لینکێکی تایبەت و فەرمییەوە، بە شێوەی ئۆنلاین ناوی خۆیان بپشکنن و دڵنیاببنەوە لە دەرچوونی ناوەکانیان بۆ وەرگرتنی پارچە زەوی.

ئەم بڕیارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی خزمەتکردنی فەرمانبەران و دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوونە بۆ ئەو چینەی کە تا ئێستا سوودمەند نەبوون. کلیک لەم لینکە بکە


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.