Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 17:10

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای ئاشتی-کۆیە سێ کەس گیانیان لە دەست دا

کوردستان TV
100%

لەسەر ڕێگەی شارەدێی ئاشتی بۆ شارۆچكەی کۆیە، بەهۆی پێکدادانی توندی نێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، سێ کەس گیانیان لەدەست دا و دووانی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی کۆیە، کاتژمێر 6:50 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە تیمەکانیان ئاگادارکراونەتەوە لە ڕووداوەکە. بەهۆی توندی پێکدادانەکەوە، هەردوو بارهەڵگرەکە دەستبەجێ ئاگریان گرتووە.

بەرگریی شارستانی کۆیە ڕایگەیاند: "تیمەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانییان لە ماوەیەکی کورتدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام بەداخەوە بەهۆی سەختی ڕووداوەکەوە شۆفێری هەردوو بارهەڵگرەکە و ئافرەتێکی مەدەنی گیانیان لەدەست دا، هەروەها دوو کەسی دیکەش برینداربوون."

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن و لە کاتی ڕووداوەکاندا هاوکاری تیمەکانی بەرگریی شارستانی بکەن، تاوەکو بتوانن بە زووترین کات گیانی لێقەوماوان ڕزگار بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.