Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 01:17

پڕۆژەی ڕووناکی: نیوەی هاوبەشانی کارەبا کەمتر لە 49 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە

Kurdistan Ahmed
100%

وەزارەتی کارەبا نوێترین داتا و ئاماری پسوولەکانی مانگی نیسانی (مانگی 4) بڵاوکردەوە. ئامارەکان دەری دەخەن کە پڕۆژەکە نەک تەنها لە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری سەرکەوتوو بووە، بەڵکو لە ڕووی داراییەوە بۆ زۆرینەی هاووڵاتییان گونجاو و کەم تێچوو بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا، لەم هەفتەیەدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 3 ملیار دیناری وەک "داشکاندن" بۆ هاوبەشانی ماڵان گەڕاندووەتەوە، ئەم بڕیارە وەک بەشێک لە ڕێکارە چاکسازییەکانی حکومەت دێت بۆ ڕاستکردنەوەی پڕۆسەی پسوولەکردن و دڵنیابوونەوە لەوەی کە هیچ هاوڵاتییەک بڕە پارەیەکی زیادەی لێ وەرناگیرێت. تێکڕای ماوەی خوولی پسوولەکان لەم مانگەدا نزیکەی 40 ڕۆژ بووە، کە تێیدا داتا ئەلیکترۆنییەکان بە وردی تۆمار کراون.

ئاماری بەکارهێنانی كارەبا بەپێی شارەکان بەمشێوەی خوارەوەیە:-

لەسەر ئاستی کوردستان: تێچووی کارەبا کەمتر بووە لە 49,000 دینار (بۆ بەکارهێنانی 655 کیلۆوات کاتژمێر).

هەولێر: تێچووەکە کەمتر بووە لە 54,000 دینار (بۆ 703 کیلۆوات کاتژمێر).

سلێمانی: تێچووەکە کەمتر بووە لە 41,000 دینار (بۆ 575 کیلۆوات کاتژمێر).

دهۆک: تێچووەکە کەمتر بووە لە 57,000 دینار (بۆ 798 کیلۆوات کاتژمێر).

هەڵەبجە: کەمترین تێچووی تۆمارکردووە کە کەمتر بووە لە 35,000 دینار (بۆ 488 کیلۆوات کاتژمێر).

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.